۱۳۹۵/۰۵/۰۶


لە مێوانییەکدا لە شاری تاران ١٥٠ کەس دەستبەسەر کران


لە مێوانییەکدا لە شاری تاران ١٥٠ کەس دەستبەسەر کران

کوردستان میدیا: لە یەکێک لە میوانییە شەوانەکانی شاری تاران ١٥٠ کەس دەستبەسەر کران و یەکیک لە ستودیەکانیش داخرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، فەرماندەی ‌هێزی ئینتزامیی ڕۆژئاوای شاری تاران ڕاگەیاند: لە یەکێک لە "پارتی شبانە" میوانییە شەوانەکاندا کە بە بیانووی لە دایکبوونی یەکێک لەو میوانانه وەڕێ خرابوو، ١٥٠ کچ و کوڕ دەستبەسەر کراون.



موحسێن خانچرلی لە درێژەدا ڕایگەیاند، نزیکەی ١٥٠ کچ و کوڕ بە بیانووی میوانی لە یەکێک لە باغەکانی دەوروبەری ئیسلام شار لە ڕۆژئاوای تاران، لە لایەن پۆلیس و یەکێک لە ڕیکخراوەکانی دیکە دەستبەسەر کراون.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، لە نزیک ئەوە باغەدا ستودیویەک ساز کراوە کە گۆرانییە قەدەغەکراوەکانیش بڵاودەکاتەوە و ئەویش داخراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە مانگی جۆزەردانی ئەوساڵدا، ٣٥ خوێندکار بە هۆی بەشداری کردن لە بۆنە و ئاهەنگێکی شەوانەدا حوکمی شەڵاقییان بەسەردا سەپابوو.

ڕێژیمی ئێران لەگەڵ بەشداری کردنی خەڵک لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دژایەتی دەکات و بە هەر چەشنە هۆکارێک سەبارەت بەم بابەتە ، هەڵوێست دەگرێت.