۱۳۹۵/۰۴/۱۲


سكرتێری گشتی حیزبی دێموكرات کردەوەی تیرۆریستی فرۆكەخانەی ئاتاتوركی له ئیستانبۆل مەحکووم کرد


سكرتێری گشتی حیزبی دێموكرات کردەوەی تیرۆریستی فرۆكەخانەی ئاتاتوركی له ئیستانبۆل مەحکووم کرد

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک کردەوەی تیرۆریستی فرۆكەخانەی ئاتاتوركی له ئیستانبۆل مەحکووم کرد.
دەقی پەیامەکە:
مەحكووم كردنی كردەوەیەكی تیرۆریستی

شەوی ٢٠١٦/٦/٢٨ لە كردەوەیەكی تیرۆریستی دا كە لە فرۆكەخانەی ئاتاتوركی ئیستانبۆل روویدا، بوو بە هۆی كۆژران و بریندار بوونی دەیان كەس لە خەڵكی سڤیل.


ئێمە ئەو كردەوە تیرۆریستییە لە لایەن هەر كەس و لایەنێكەوە ئەنجام درابێ مەحكووم دەكەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆژراوانی ئەو رووداوە و خەڵكی توركیا دەكەین، هیوادارین بریندارانی رووداوەكەش بە زوویی برینەكانیان سارێژ ببێتەوە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٠١٦/٦/٣٠