تەشکیلاتی بۆکان بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو چەند پێشمەرگە لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە ئاڵەشینی بۆکان، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆ، پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی نهێنیی ناوچەی "ئاڵەشین"ـی بۆکان بۆ ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگه و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی هاوخەمی نارد و لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمه پرسه و سەرەخۆشی خۆمان به هەمووتان ڕادەگەێنین و به درێژەدانی ڕێگای ئەو شەهیدانەی شەڕی بەرگری له ماف و ئازادیی خەڵکی کوردستان پێتان ڕادەگەێنین تا دواین دڵۆپی خوێنی خۆمان وەکوو شەهیدانی ڕابردوو و ئێستا درێژەدەری ڕیگایان دەبین".