کوژرانی ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕی سووریەدا درێژەی هەیە

کوردستان میدیا: سێ ئەندامی دیکەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "حوسێن موشتاقی، مێهدی بیدی و مێهدی عەسگەری"، لە ئەندامانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "حوسێن موشتاقی، مێهدی بیدی و مێهدی عەسگەری"، لە ئەندامانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
دەوترێت ئەو سێ ئەندامەی سپای پاسداران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سووریە کوژراون.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام لەسەر هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ سووریە جەختیان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە سووریە بۆ ئێران هێڵی سوورە و پشتیوانیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان لە ڕێژیمی سووریەی بە بێسنوور وەسف کردووە.
بەشداریی بەرچاو و بەرینی هێزەکانی سپای پاسداران لە شەڕی سووریە و پشتیوانیی هەمە لایانە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و دابین کردنی چەکوچۆڵ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی سڤیل و کوشتاری دڕندانەی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئەوە ڕابگەیەنێ کە "رێژیمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە و هەنووکە سپای پاسدارن لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە".