۱۳۹۵/۰۴/۰۵


ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەورامان و ژاوەرۆ پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە


ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەورامان و ژاوەرۆ پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەورامان و ژاوەرۆ بە ناردنی پەیام پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.




بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی هەورامان و ژاوەرۆ، لە پەیامێکدا ڕایانەگەیاندووە: "ئێمه کۆمەڵێک له گەنجانی هەورامان و ژاوەرۆ بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەکانی تازەی گەلەکەمان، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەی ئەو شەهیده بەڕێزانه دەکەین و پەیمان دەدەین که هاوڕێ و هاوخەمی پێشمەرگه قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بین.