مستەفا هیجری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامریکادا بەشداری کرد
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامریکا، لە هەولێر بەشداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆنسوولگەری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامریکا ڕێوڕەسمێکیان لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێر بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆنسوولگەری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامریکا ڕێوڕەسمێکیان لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێر بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "مەسعوود بارزانی"، کۆنسوولی بەشێک لە کۆنسوولگەرییەکانی وڵاتانی بیانی لە هەولێر، سەرۆکی بەشێک لە حیزبەکانی هەر چواربەشی کوردستان و کەسایەتییەکی زۆری سیاسی بەشدار بوون و لە لایەن باڵوێزی ئامریکا لە بەغدا، سەر کۆنسوولی کۆنسوولگەری ئامریکا لە هەولێر و باقی بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکرا.
باڵوێز و سەر کۆنسوولی ئامریکا لەو ڕێوڕەسمەدا باسیان لەوە کرد، مەترسییەکانی داعش بۆ ناوچە و جیهان ئاماژەیان پێکرا.
لەو پێوەندییەدا ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەرز نرخێندرا و پێداگری لەسەر ڕۆڵی ئامریکا و درێژەدانی یارمەتییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێم کرایەوە.
لە پەیامی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیروان بارزانی کە لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم خوێندرایەوە وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامریکا، سپاسی ئەو یارمەتییانەیان کرد کە حکوومەتی ئامریکا لەو ماوەیەدا بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.
هەروەها، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسولگەریی ئامریکا لە هەولێر بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوو، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە باڵوێزی ئامریکا لە بەغدا و سەر کۆنسوولی کۆنسوولگەری ئامریکا لە هەولێر بەو بۆنەیەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆنسوولگەرییەکانی بیانی و سەرۆکی حیزبەکان دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.