۱۳۹۵/۰۴/۰۹


ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شامیان پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە


ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شامیان پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شامیان بە ناردنی پەیام، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.


ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شامیان لە پەیامێکدا ڕایانەگەیاندووە: "ئێمه کۆمەڵێک له گەنجانی شامیان بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەکانی تازەی گەلەکەمان پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کادر و بنەماڵەی ئەو شەهیده بەڕێزانه دەکەین و پەیمان دەدەین که هاوڕێ و هاوخەمی پێشمەرگه قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بین و درێژەدەری ڕێبازی هەموو شەهیدان و شەهیدانی شاری شنۆ و کۆساڵان بین.