۱۳۹۵/۰۴/۰۱


مامۆستایانی زانستگە و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە


مامۆستایانی زانستگە و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستگە و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.


لەو پەیامەدا هاتووە: "ئێمە كۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستگا و قوتابخانەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان و ئەندامانی یەكیەتیی پێشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهیدكرانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات لە شاری شنۆ سەرەخوشی لە بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دێموكرات دەکەین و پەیمانمان داوە بە قەڵەم و بە كردەوە ڕێبازی شەهیدان درێژە بدەین".