هێنانە خوارەوەی پوستێرەکانی خومەینی و خامنەیی
کوردستان میدیا: لە شارە باشورییەکانی عێراقدا ناڕازیان بە سیاسەتەکانی عێبادی کە خوازیاری ڕێفۆرم و خەبات لەدژی گەندەڵی بوون، پوستێر و وێنە هەڵواسراوەکانی خامنەیی و خومەینییان هێنایە خوارێ و دڕاندیان.
هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی دوێنێ شەوی ناڕازیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، شارە باشورییەکانی ئەم وڵاتەش، یەک لەوان شاری نەجەف، شاهێدی زنجیرە ناڕەزایەتی دەربڕینێک بوون کە تێیدا وێڕای هێرش کردنە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دەعوە و حیزبەکانی نیزیک لە کۆماری ئیسلامی، پوستێرەکانی خومەینی و خامنەییش هێنرانە خوارێ و سوکایەتییان پێکرا.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە سەدان کەس لە ناڕازییانی عێراقی کە زۆربەیان سەر بە ڕەوتی سەدر بوون، شەوی ڕابردوو بە شێوەی خۆڕسک ڕژانە سەر شەقام و وێڕای هێنانە خوار و دڕاندنی پوستێرەکانی خامنەیی و خومەینی لە دژی نوری مالکی و حەیدەر عێبادی دروشمیان داوە.
لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، نوری مالکی و سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، حەیدەر عێبادی بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوی جیاواز ئەم کردەوەیان مەحکوم کرد و بە کردەوەی هاوشێوەی کرداری لایەنگرانی سەدام حسەین لەقەڵەمیان داوە و وتوویانە کە لە بەرامبەریدا هەڵوێست دەگرن.
ئەم ناڕەزایەتییانە هاوکاتن لەگەڵ ئێعترازی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و چەندین لایەنی دیکەی عێراقی بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتەکەیان و هەروەها دان پێدانانی سەرۆکی گوردانەکانی ناسراو بە «سید الشهداء» لەمەڕ وەرگرتنی یارمەتی ماڵی و لۆژستیکی لە تاران.