۱۳۹۵/۰۴/۰۱


تەشکیلاتی نۆدشە بە بۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمیی بڵاو کردەوە


تەشکیلاتی نۆدشە بە بۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆدا، پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی نهێنیی شاری نۆدشە بۆ ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگه و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی هاوخەمی ناردوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنیی شاری نۆدشه، بە بیستنی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و حیزبە خۆشەویستەکمان دەکەین و بەڵێن نۆێ دەکەینەوە هەتا ئاخر دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبین و ڵە جاران لەم ڕێبازەدا سوورتر و سوورتر دەبین".


دریژەدان به ڕێگای بەرزی شەهیدان گەورەترین شانازییه بۆ ئێمه
ﻧﻪﻣﺮﯼ ﻭ ﺳﻪﺭﺑﻪﺭﺯﯼ ﺑۆ ﺳﻪﺭﺟﻪﻡ ﺷﻪﻫﯿﺪﺍﻧﯽ ڕێگای ڕێبازی ﺋﺎﺷﺘﯽ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ ﻭ ﺳﻪﺭﺑﻪﺧۆﯾﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ

سڵاﻭ له ڕﻭﺣﯽ ﭘﺎﮐﯽ هەموو شەهیدانی حیزبی خۆشەویست و ئازیزمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو له ڕوحی پاکی هەموو شەیدانی ڕێگای بەرزی خەبات و ئازادیی کوردستان

سڵاو له شەهیدانی نەمر و هەمیشه زیندوو، پێشەوا قازی محەممەد، پەپوولەی ئاشتی و ئازادی دکتور قاسملو، دکتور شەرەفکەندی

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی دژی گەلی و دژی ئازادیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوانی

به کوێری چاوی جمهوریی نائیسلامی

"ئێمه جانفیدای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانین*