۱۳۹۵/۰۴/۰۷


کومیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکرات: دەنگی پێشمەرگە بن


کومیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکرات: دەنگی پێشمەرگە بن

کوردستان میدیا: کومیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوایەک ئاراستەی ئەندام ولایەنگرانی حیزب لە هەموو وڵاتان دەکا. لەوێدا داوا لە هەموو ئەندامان و لایەناگران دەکا دەنگی پێکەوە گرێدانی شاخ و شار بن.
خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێویستی بەوە هەیە کە دەنگی بگاتە هەموو دنیا.




هاوڕێیان و ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی دێموکرات لە هەر وڵآتێک هەن، 

بەناوی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داواتان لێ دەکەین کە هەر هەواڵ و زانیاریەکی دروست کە لە راگەیاندنی فەرمیی حیزبەوە، لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بڵاو دەبێتەوە بکەنە سەرچاوەی زانیاریەکانتان و وێڕای ئەوە داواتان لێ دەکەین کە ئەو هەواڵ و زانیاری و راگەیەندراوانە وەرگێرنە سەر زمانەکانی ئەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن و بە راگەیاندنەکان و ناوەندە پیوەندیدارەکانی بدەن و بەم شێوەیە دەنگی خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە و دڕندەیی کۆماری ئیسلامی بە هەموو جیهان بگەیه‌نن.

کومیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥
٢٦ی ژووئه‌نی ٢٠١٦