یەکێک لە بکوژانی ڕەفیق حەریری کوژرا
کوردستان میدیا: مستەفا بەدرەدین فەرماندەی پلەبەرزی سەربازیی حیزبوڵڵا و فەرماندەی گوردانەکانی حیزبوڵڵا لە سووریە کوژرا.
مستەفا بەدرەدین برای هاوژینی عیماد موغنیە و بەشدار لە تێروری ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان و فەرماندەی گوردانەکانی حیزبوڵڵا لە سووریە، کە ساڵی ١٩٨٢ بەشداریی لە پەلامارەکان بۆ سەر کوەیت کردبوو، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە پایەگای حیزبوڵڵا لە نیزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کوژرا.
ناوبراو لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا بە تاوانی پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و ئەنجامدانی کردەوەی تێروریستی لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکاوە سزا درا.
لە تەقینەوەی ئاماژەپێکراودا، دەیان ئەندامی دیکەی حیزبوڵڵاش کوژران و بریندار بوون.
بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان ڕێژەی چەکدارانی کوژراوی حیزبوڵڵای لوبنان لە سووریە، سنوری ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٥ هەزار کەسیشیان بریندار و کەم ئەندام بوون.
حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕووسیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پشتیوانانی سەرەکیی ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەژمێردرێن.