۱۳۹۵/۰۳/۰۶


ئەلنۆسرە و ڕێبەرانی ئازاد بووی لە زیندانەکانی ئێران


ئەلنۆسرە و ڕێبەرانی ئازاد بووی لە زیندانەکانی ئێران!

کوردستان میدیا: چەند فەرماندەی سەر بە ئەلقاعیدە کە لە زیندانەکانی ئێران ئازاد بوون چوون بۆ سورییە و پەیوەندییان بە ئەلنۆسرەوە گرتووە.
ڕۆژنامەی فەرانسەوی "فیگارۆ" بڵاوی کردووەتەوە کە" ئەم ٥ کەسە کە لە کادرە بە هێزەکانی پێشووی سەر بە ئەلقاعیدەن پەیوەندییان بە ئەلنۆسرە لە سووریەدا گرتووە و ئەوەش دەتوانێ ببێتە هۆی ئالوگۆڕێکی زۆر لەم گرووپە تێرۆریستییەدا"


هەروەها بڵاویکردووەتەوە کە"سەیف ئەلعەدل، ئەفسەرێکی خەڵکی میسرە ، کە ئەرکێکی گرینگی لە ئەلقاعیدەدا بە ئەستۆ گرتووە و بەرپرسی زۆربەی چالاکییە تیڕۆڕیستییەکان تا ساڵی ٢٠٠١دابووە تەنانەت یەکەمین کەسی پاراستنی ئۆسامە بن لادن بە ئەژمار هاتووە". 

جێی باسە کە ناوبراو بە دوای تیڕۆڕی ئەنوەر سادات سەرۆک کۆماری پێشوی میسر، ناچار بووە مسیر بە جێ بهێلێت و دواتر بووە بە یەکێک لە ئەفسەرانی ئامادەی ئەڵقاعیدە بۆ ئەنجامدانی کاری خراپکارانە.