مامۆستا ئادمی: ڕێژیمی ئێران دەنگەکانی منی داوە بە شاهروودی
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگانی ساڵی ڕابردوودا، بە ئاشکرا دەنگەکانی مامۆستا ئادەمی نوێنەری هەڵبژێردراو لە کوردستان بۆ مەجلیسی خوبرەگانی داوە بە ئایەتووڵڵا شاهروودی.
شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم بە ئاشکرا و تەنانەت دوای هەڵبژاردنەکانیش بە شێوەی جۆراجۆر خۆی دەردەخات. لەو پێوەندییەدا مامۆستا ئادمی نوێنەری هەڵبژێردراو لە پارێزگای کوردستان، لە فایلێکی دەنگیدا کە بڵاو بووەتەوە ڕایگەیاندووە کە؛ "ڕێژیمی ئێران ٣ هەزار دەنگی منی دا بە شاهروودی".
شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم بە ئاشکرا و تەنانەت دوای هەڵبژاردنەکانیش بە شێوەی جۆراجۆر خۆی دەردەخات. لەو پێوەندییەدا مامۆستا ئادمی نوێنەری هەڵبژێردراو لە پارێزگای کوردستان، لە فایلێکی دەنگیدا کە بڵاو بووەتەوە ڕایگەیاندووە کە؛ "ڕێژیمی ئێران ٣ هەزار دەنگی منی دا بە شاهروودی".
مامۆستا ئادمی لە بەشێکی ئەو فایلە دەنگییەدا دەڵێت: "ئەگەرچی من ئەو شانازییە گەورەم بە دەست هێنا، بەڵام دواتر "سەفەرزادە" کە جێگری "شاهروودیە" تەلەفوونی بۆ کردم و هەڕەشەی لێکردم کە دەبێ شاهروودی وەک نەفەری دووهەم قەبووڵ بکەم و منیش قەبووڵم کرد و ناوبراو گوتی: "ئەگەر قەبووڵی نەکەی فیتنەی ساڵی ٨٨ کە بۆ کەڕووبی و موسەوی پێش هات، بۆ تۆش پێش دێت" و منیش قەبووڵم کرد".
هەروەها مامۆستا ئادمی دەڵێت کە دۆستێک لە شاری بانە ٣ هەزار دەنگی منی لابرد کە دواتر من سکاڵام لای پارێزگار تۆمار کرد و وەزارەتی کیشوەر لەو پەیوەندییەدا بەدواداچوونی کرد و دواجار دەرکەوت کە ٣١٠٠ دەنگی منیان داوە بە شاهروودی".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵیت کە؛ "بەرپرسانی ئێران پێشنیاریان بە من کرد کە سازش بکەم، بەڵام من خیانەت بە خەڵکی خۆم ناکەم، تەنانەت ئەگەر بمکەنە سەرکۆماریش".
بەناو هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە پاش چەند مانگ پڕوپاگەندە و پاڕانەوەی گەورەبەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، کۆتایی پێهات و بەناو نوێنەرانی خەڵکیش دەرگای مەجلیسیان بۆ کرایەوە. جیا لەوەیکە ئەم نوێنەرانە و بەربژێرەکانی دیکە چەندە لە کاتی ڕێکلام کردنەکانیان، وادە و بەڵێنی جۆراوجۆر و ڕەنگاڵەیان بە خەڵک دا و بەم شێوەیە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی خەڵکیان دا، بەڵام دیسانیش ڕێژیم وەک هەمیشە چەواشەکارییەکانی خۆی لە دەنگدانەکاندا بە کار هێنا.