ڕێژیمی ئێران پەرە بە میلیتاریزەکردنی شار و سنوورەکانی کوردستان دەدات
کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ ئەمنییەتی‌کردنی کوردستان، هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر و لەو پێوەندییەدا، هاتوچۆی هێلیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر له سه‌قز باری ئه‌منییه‌تی خه‌ڵک له سه‌قز و بۆكان تێک داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هاتوچۆی هێلیكۆپته‌ر له شاری سه‌قز خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه.
ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه ئێواران له دوای نه‌مانی خۆر ده‌ست به هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له پادگانی سه‌قزه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی بانه‌و بۆكان ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هاتوچۆی هێلیكۆپته‌ر له شاری سه‌قز خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه.
ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه ئێواران له دوای نه‌مانی خۆر ده‌ست به هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له پادگانی سه‌قزه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی بانه‌و بۆكان ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاندووە، ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه كه له شێوه‌ی شه‌ڕكه‌رن، هاتوچۆكه‌یان به شێوه‌یه‌كه كه خه‌ڵک وه‌بیر ساڵه‌كانی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق و شه‌ڕی ڕ له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات وه‌بیر خه‌ڵک دێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها لیباس شه‌خسییه‌كان له نێو شاری سه‌قز خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوانی بێزار كردووه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا گەیشتووە، هێزە لیباس شەخسییەکان له ناكاو یه‌خه به خه‌ڵک ده‌گرن و گیرفان و ماشین و مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی شه‌خسییان ده‌پشكنن.
هه‌روه‌ها له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی به شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه حه‌ساسن و به لێپرسینه‌وه ده‌یانهه‌وێ سه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه ده‌ربێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ٣ كه‌سیش بێ.
به پێی زانیارییەکان، له شاری بۆكانیش له هه‌نڕک شوێن و ناوچه رێژیم ده‌ستی كردووه به سه‌نگه‌ر درووست كردن كه له مێژووی ڕێژیم‌دا تا ئێستا زۆر به كه‌می‌و ته‌نیا له كاتی شه‌ڕی گه‌وره و له هه‌ندێك شوێنی تایبه‌ت ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به‌رفراوانتره و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵک درووست كردووه.
لە پێوەندییەدا چەند ڕۆژ پێش ئێستا، هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی چالاکی و بڕیاراتی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە جبەخانە و چەکی قورس و نیوە قورسەوە لە ناوچەی تەرگەوەری سەر بە شاری ورمێ جێگیر کراون.
پاش ڕاگەیاندنی پەیامی نەورۆزیی حیزبی دێموکرات لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، بە مەبەستی دەسپێکردنەوەی خەبات نوێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو خۆی وڵات و گڕێدانی خەباتی شاخ و شار، هێزەکانی سپای پاسداران لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.