دۆناڵد ترامپ: پێویستمان بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیە و ئێرانە
كوردستان میدیا: دۆناڵد ترامپ، بەربژێری كۆماریخوازی هەڵبژاردنی داهاتووی سەركۆماریی ئەمریكا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وڵاتەكەی پێویستی بە شەڕ لەگەڵ ئێران، ڕووسیە و داعشە.
ترامپ لە وتووێژێكدا لەگەڵ كاناڵی "MSNBC" وتی: " من لە سووریە خۆم بە دوور دەگرم و بە قازانج یان زیانی ئەسەد شەڕ ناكەم. ئەمریكا كێشەی لە ئەسەد گەورەتری هەیە".
ترامپ لە وتووێژێكدا لەگەڵ كاناڵی "MSNBC" وتی: " من لە سووریە خۆم بە دوور دەگرم و بە قازانج یان زیانی ئەسەد شەڕ ناكەم. ئەمریكا كێشەی لە ئەسەد گەورەتری هەیە".
ناوبراو هەروەها وتی: " هەنووكە ڕێژیمێك لە ئێراندا هەیە كە ئێمە بە ساویلكانەترین ڕێككەوتنەكان كە تا ئێستا بینیومە، بە دەستی خۆمان كردمانە هێزێكی گەورە. ئێران و ڕووسیە لایەنگری ئەسەدن. ئێمە پێویستمان بە شەڕ لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە و هەروەها شەڕ لەگەڵ داعشە".
ترامپ وێڕای دەربڕینی دژایەتیی خۆی لەگەڵ دەستوەردانی ئەمریكا لە عێراق و لیبیدا و پێداگرتن لە سەر ئەوەی كە ئەگەر ببێتە سەركۆمار، ئەمریكا لەو دوو وڵاتەدا سەرقاڵ ناكات، وتی: " سەرهەڵدانی داعش دەرئەنجامی بڕیاردانی خراپ و ڕێبەریی هەڵەی ئەمریكایە".
ترامپ كە بەم دواییانە لە وتووێژێكدا لەگەڵ ڕۆیتێرز گوتبووی ئەگەر ببێتە سەركۆمار، لەگەڵ كۆریای باكوور وتووێژ دەكات، بۆ شیكردنەوەی ئەو قسانە وتی: "من ناچمە كۆریای باكوور، سەردانی ئەو وڵاتە دوایین كارێكە كە دەیكەم. لەگەڵ ڕێبەری ئەو وڵاتە وتووێژ دەكەم، بەڵام سەردانی ئەو وڵاتە ناكەم. نازانم ئەگەر سەردانی ئەوێ بكەم، دەبێ چ بڵێم".