زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ بۆ کۆچی دوایی سەروان چەکۆ ڕەحیمی برووسکەی ماتەمینیان نارد
کوردستان میدیا: زیندانیانی سیاسی لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ، بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشییان لە گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێدا، لە نامەیەکدا هاوخەمی و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ نەتەوەی کورد و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتیتر بنەماڵەی شەهید چەکۆ ڕەحیمی دەربڕیوە