دەیان ئەندامی سپای پاسداران لە سووریەدا کوژران
کوردستان میدیا: لە حاڵێکدا کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "جام جم" باسی لە گیران و کوژرانی دەیان ئەندامی سپای پاسداران کردووە، سپای مازەندەران ڕێژەکەی بۆ ١٣ کەس کەم کردۆتەوە.
سپای پاسداران لقی مازەندەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ، ئاشکرای کرد کە لە ڕەوتی شەڕ لە دەوروبەری حەلەب، ١٣ کەس کوژران و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام ماڵپەڕی "فردانیوز" سەر بە ئەحمەد تەوەکۆلی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە کە؛ لەم هێرشەدا بۆ سەر هێزەکانی سپا زیاتر لە ٨٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان سەر بە لەشکری فاتمیونن.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵدەریی تەسنیم ئاشکرای کرد کە عەلی ئەکبەر وێلایەتی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی سەردانی بەشار ئەسەد و بەشێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی دیمەشقی کردووە و تێیدا باسی لە بەردەوامی پشتیوانی کردن لە دەوڵەتی سووریە کردووە.
ناوبراو هەروەها لەم سەفەرەدا سەردانی بەجێماو و بریندارەکانی ئەم شەڕەی کردووە و لە نیزیکەوە چاوی لە خەسارە بەرکەوتووەکانیان کەوتووە.